"نالهى جوداى"
"بشنو از نى چون حكايت ميكند
از جدائيها شكايت ميكند"
گويَم دهيه ئهى ديده مهستى قيت و قؤز!
تا بنالَيَنم وهكوو بلويَر به سؤز
نابئ قهت نالَهى جودايى بئ ئهسهر
جا چ نهی بيكا چ پياوى دهربهدهر
بؤيه نالَم تيَكهلَى نهى كردووه
شيوهنيَكم پيَيه نهى نهيكردووه
ليَم گهرِئ با دهربرِم سؤزى دهروون
ليَم گهرِئ با ههلَوه ريَنم ئهشكى رِوون
شيوهنى من شيوهنى ئينسانييه
بانگى ئازادى و گرؤى يهكسانييه
شيوهنى من شينى كوردى بئ بهشه
ئهو گهلَهى حاشا دهكهن ليَى و ههشه
با له زارم بيَتهدهر پشكؤى شيَعر
با فراوانتر بكهم ئاسؤى شيَعر
پارچه گؤشتيَكه دلَى من، رِوو نييه
نالَهنالَى من درهنگه، زوو نييه
دهردى دوورى...دهردى دوورى كوشتمى
دهردى وشيارى و سهبوورى كوشتمى
يادى ياران و ولآتم رؤژ و شهو
ليَى حهرام كردم قهرار و خورد و خهو
خهمرِهويَنيَك ليَره من ناكهم بهدى
چؤن پهنا بؤ مهى نهبهم، ساقى! ئهدى!؟
نابينم خاك و ولآت و شارى خؤم
نابينم ناسياو و دؤست و يارى خؤم"..
كورته شيَعريك له شيَعرهكانى مامؤستا هيَمن
پيَشكهشه به ههموو رهفيَقان